باشە. چ شەرمەزاریەکە بۆ ئێمە لە کاتێکدا ئەومان ھەیە ھەست بەتەنھای ئەکەین ئەی پەروەرێنم جوانترین ئەوین ئەوینی تۆیە خۆشبەختی یانی ھەستکردن بەبونی تۆ و ناسینی تۆ ئەی پەروەرێنم ھەڵەو لاریمان زۆر زۆرە بە گەورەی خۆت بمان بەخشە ئەی پەروەرێنم دڵی ھەمووان پڕ بکەی لە ئەوینە بێ وێنەکەی خۆت ئەی پەروەرێنم غافڵ مەبە لێمان گەر ئێمە غافڵیش بوین ھیدایەتمان بدە ئەی پەروەرێنم خۆشی و ئارامیمان بەسەرا بڕێژە ئەی پەروەرێنم چاوی ھەموو چاوەڕێکراوێک بە دیداری چاوەڕوانکراو شاد کەیەوە ھەروەک و چۆن یوسفت بە یەعقوب شاد کردەوە. !