Online English Summarizer tool, free and accurate!
سەركردەی ڕاستەقینە كێیە و كاریزمای ڕاستەقینە كێیە؟ لیشیك كۆلاكۆفسكی لە ساڵی 1927 دا لە شاری " ڕادۆم " لە پۆڵەندای ئێستادا هاتۆتە دونیاوە. تەمەنی دوانزدە ساڵان دەبێت كە شارەكەی دەكەوێتە بەر شاڵاوی هێرشی سوپای نازی لە لایەك و سوپای سووری ستالین لە لایەكی ترەوەو لە نێوان خۆیاندا دابەشی دەكەن. باوكی لە لایەن "گۆستاپۆ"وە دەسگیر دەكرێ و دەكوژرێ. لە تەمەنی بیست ساڵیدا دەبێت بە ئەندامی حیزبی كۆمۆنیستی پۆڵەندا و ڕوو لە خوێندنی فەلسەفە دەكات بە مانا ماركسییەكەی و بە پەیڕەوی لە قسەكەی ماركس كە وتوویەتی " ئایین تلیاكی گەلانە" دەست بە دیراسەكردنی ئایین دەكات بە مەبەستی ڕەخنەلێگرتنی و بەمجۆرە بە هزری كەسانێكی وەكو تۆماس ئاكویناس و ئیراسمۆس و مارتن لوتەر و سپینۆزا ئاشنا دەبێت. ئەو تا كۆتایی ساڵانی پەنجاكان یەكێك دەبێت لە بەرگریكارە سەرسەختەكانی ماركسیزم . بەڵام لە ساڵی 1966 دا بە تاوانی بەرگریكردن لە ئازادیی ڕادەربڕین و ڕەخنەگرتنی ئاشكرای حیزبی كۆمۆنیست لە حیزب دەردەكرێ و پاشانیش لە زانكۆش كورسیی مامۆستایی لێ دەسێنرێتەوەو دوای ئەوەی گوشارێكی زۆریشی دەخرێتە سەر لە ساڵی 1968 دا ناچار دەبێت پۆڵەندا جێبێڵێت و بچێت بۆ كەنەدا و لەوێ لە زانكۆی ماكگیل مۆنتراڵ دەبێتە مامۆستا. كۆلاكۆفسكی یەكێكە لەو بیرمەندانەی كە ناخرێتە قاڵبێكی فیكری و فەلسەفیی دیاریكراوەوە. ئەو دواتر بوو بە یەكێك لە ڕەخنەگرە توندەكانی ئایدیۆلۆجیا و سیستمە تۆتالیتارەكان. كۆمەڵێك وانەی بچووك سەبارەت بە بابەتی گەورە. ئەو لە ساڵی 2009 دا كۆچی دوایی كرد. ئەم بابەتەی یەكێكە لە دوایین موحازەرەكانی . وەرگێڕی كوردی بەمانای فەڕی یەزدانی، توانای كاركردنەسەر كەسانی دی، شیفا بەخشین، پێشبینی، بەكارهێنانی عەلمانییانەی كاریزما، پتر لە هەمووان دەگەڕێتەوە بۆ ماكس ڤێبەر (كۆمەڵناسی ئەڵمانی 1864- 1920). هەرچەندە ئەو یەكەم كەس نەبوو ئەوەی بەكارهێنا. یان سەركردەیەكی كاریزماییە. تەنانەت وەختێ باس لەكاریزمای دینیش دەكەین، سەرچاوەی ئەقڵی- یاسایی، هەروەها لەڕێی باوەڕبوونی خەڵكەوە بەسەرچاوەگەرێتیی ئەخلاقیانەی تاكەكەسێك. لەم نووسینەدا، گرنگ جیاوازیكردنە لەنێوان دەسەڵاتەكانی سیكیولار كە لەسەر بنەمای لێوەشاوەیی ئەقڵانی و مەنتیقی ڕاوەستاوە، وەستای چاككردنەوەی ئۆتۆمبێل بەلای منەوە خاوەن دەسەڵاتێكە لەبەرئەوەی لەلێهاتوویی و زانستێك بەهرەمەندە كە من لێی بێبەشم، هەربۆیە من لەڕووی ئەقڵ و دوربینییەوە چاوەڕوانیی ئەوەی لێ دەكەم كە ئەو لێهاتوویی و زانستەی بەكاربەرێت و ئۆتۆمبێلەكەی من چاك بكاتەوە. دەتوانین ئەم ئەنجامگیرییە بەسەر گەلێ توانا و كارامەیی تردا بچەسپێنین. خەسڵەتی سەرەكیی ئەمجۆرە سەرچاوەگیرییە ئەوەیە كە من دەتوانم وێنای ئەوە بكەم كە منیش ئەگەر هەوڵ و تەقەللایەكی زۆرم بدایە دەمتوانی فێری چاك كردنەوەی ئۆتۆمبێل بم، هەرچەندە لەم بوارانەدا بەهرەمەند نیم. جگە لەوە، هەندێجار وەستای ئۆتۆمبێلەكە یان وەرگێڕە ناوبراوەكە گەر كاتیان نەبێت كارەكەم بۆ ئەنجام بدەن، سەرچاوەگەرێتییەكە كە بەشێوەیەكی ئاسایی، بە جۆرێكی ترە. و منیش هەرچەند هەوڵبدەم نە دەتوانم فێری ئەو كارامەییەی ئەو بم و نە دەتوانم بە شێوەیەكی كاریگەریش لاسایی بكەمەوە. گەرچی مەرج نییە ئەم باوەڕەم وا بە ئاشكرا دەرببڕم، كەسێتییەكە بەرلەوەی هێشتا دەمی كردبێتەوە، باوەڕمان بە ڕاستی و دروستیی هەموو قسەكانێتی. گەرچی مەرجیش نییە هەمیشە، لەكاتی قەیرانە گەورەكان و موسیبەتە كۆمەڵایەتییە گەورەكاندا دەردەكەون، ئەو كاتانەی كە هەستی دڵەڕاوكێ و بێورەیی و نائومێدی بەسەر خەڵكدا زاڵە. سەركردە كاریزماتیكەكان لە پێداویستییە كۆمەڵایەتییەكان و چاوەڕوانیی خەڵك و هێزی تایبەتی خۆیان دروست دەبن. لەبەرئەوە، ئەو هەلومەرجە سیاسی و كۆمەڵایەتییانەی كە پێداویستی بە بوونی سەركردەیەكی كاریزمایی دەهێننە ئاراوە، هەندێجار بە تەنها بوونی خۆیان (واتە بە تەنها بوونی هەلومەرجەكە) بۆ سەرهەڵدانی كەسێتییەكی وەها بەس نییە، بەتایبەتیش ئەگەر كەسێكی گونجاو بۆ بینینی ئەو دەورە لە میاندا نەبێت. كەم تا زۆرێك سەقامگیرە و پلاندارە، لەو حاڵەتانەدا پێداویستی بۆ سەركردەی سیاسی كاریزمایی و كەسانێك لەئارادا نییە كە لەوانەیە بیانەوێ ئەو پایەیە بەدەست بهێنن. ئەوانە، هیتلەر پێشەوایەكی كاریزمایی باڵا بوو. تەنانەت بەرلەوەی جڵەوی دەسەڵاتیش لە وڵاتدا بگرێتە دەست، بەشێكی زۆری خەڵكی خستبووە ژێر سیحری خۆیەوە و بۆماوەیەكی تا ڕادەیەك درێژ توانیی لە یەك كاتدا دوو دەور ببینێت: ڕۆڵی پێشەوایەكی كاریزمایی و ڕۆڵی فەرمانڕاوایەكی زۆردار و بێبەزەیی. دیكتاتۆرەكانی هاوسەردەمی ئەو، هەروەها لینین و ترۆسكی و ماوتسی تۆنگ و فیدڵ كاسترۆش. هەروەها بۆ ماوەیەك لە ماوەكان ژەنەراڵ دۆگۆلیش هەر وابوو. لەو پێگەیە بەرخوردار بوو. پێگەیەكی هەمیشەیی نییە: دەشێ ئەو پێگەیە لە دەست بدرێ. لخ ڤالنسا سەركردەیەكی كاریزمایی بوو، یەكێك بوو لە سەركردە كەمەكانی پۆڵەندای پاش جەنگ، بەڵام نەیتوانی ئەو شكۆمەندی و ناوبانگە بپارێزێت. هەڵبەتە هیچ سەركردەیەك نییە لەلای هەموو خەڵك ئەفسونگەر و پڕ كاریگەری بێت. بۆ نموونە، هیتلەر نەیتوانی ڕۆحی هەموو ئەڵمانیەكان داگیر بكات. وەكو گیڤارا. گوێنەدانە هیچ شتێك، خۆپەرستی و لەخۆباییبوون. سەركردەی كاریزمایی دەشێ كەسێكی خوێندەوار یان نەخوێندەوار بێت. وەكو هەموو مەسەلە مرۆییەكانی دی، لە ئێستادا، گەر قەرار بێت سەركردەی كاریزمایی پەیدا ببێت، دەشێ سەرهەڵدانی لەدوای كارەساتی چاوەڕواننەكراوی كۆمەڵایەتی یان ئابوورییەوە بێت، ئەمەش لە حاڵەتێكدایە كە ئێمە هەرگیز دڵنیا نین لەوەی كارەساتی وا ڕوو نادەن. كە دەكرێت پتر پشتی پێ ببەسترێت. كە تێیدا چارەنووس و ئایندەمان بەتەنها بە هەڵسەنگاندن و خەمڵاندنەوە نەبەسترابێتەوە. بەڵكو بەڕێكەوت، لە واقیعدا، بەسترابێتەوە بە ئامادەگیی ژمارەیەكی زۆری خەڵكەوە بۆ قوربانیدان و گیانفیدایی – هەروەكو چۆن لەمێژوودا شتی لەمجۆرەمان بینیوە – لە حاڵەتێكی وادا پەیامی سەركردەیەكی كاریزمایی لە هەموو شتێك كاریگەرترە و دەتوانێت هێزێكی ئەخلاقیی گەورە ڕێكبخات. سەبارەت بەو كارەساتە سروشتییانەی كە لە دەیەكانی ئایندەدا ڕووبەڕوویان دەبینەوە: گەرمبوونی گۆی زەوی، كۆتاییهاتنی زەخیرەی سووتەمەنی، هەڵكشانی ئاستی ئاوی دەریاكان، نوقمبوونی لەندەن و نیویۆرك و شتی لەم بابەتە. لەگەڵ ئەمانەشدا، لەبەرئەوەی بەردەوام خاوەنی هێزێكی وایە كە دەتوانێت تۆوی دەمارگیری و ڕق و نەفرەت بچێنێت. ئەوەی پێویستمان پێیەتی كەسانێكی سیاستمەداری ئاوەزمەند و سەر ڕاست و ئابڕوومەندە كە هاوسۆز و دڵسۆزی خەڵك بن، پڕ نەبن لە ڕق و كینە و گرێی دەروونی. كە ئەمەش خۆی لە خۆیدا گەوهەرێكی دانسقە و دەگمەنە. وێنەی سەركردەی سیاسیی كاریزمایی دەشێ سیمای سیاسەتمەداری عەوامگەرا (پۆپۆلیست) مان بهێنێتەوە یاد. سیاسەتمەداری عەوامگەرا كەسێكە بەتەنها بەوەوە ڕاناوەستێت كە بە نەغمەی جیاواز ئەم دروشمە دووبارە بكاتەوە: "دەسەڵات بدەنە دەست من، تا من مشووری كاروبارەكانتان بخۆم". بەڵكو لە هەمان كاتدا كەسێكیشە كە هەموو بیر و خەیاڵی لای ئەوەیە گوێ بۆ سەرەتاییترین بەناو خەونەكانی خەڵك ڕادێرێت، و گرنگی بەو خواستانەشییان بدات كە لاوازترین بنەمای ئەقڵانییان هەیە، بەبێ گوێدانە ئەوەی كە لەڕاستیدا چی لەتوانادا هەیە بكرێ و یان چ شتێك لە ڕاستیدا لە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی كۆمەڵگا و وڵاتدایە. بەم پێیە، خۆ ئەگەر كەمێك زۆرزان و زرنگیش بێت، دەتوانێت پشتیوانییەكی باشیش بۆ خۆی بە دەست بهێنێت، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی لە سیستمی دیموكراتدا بەختێكی زۆری نابێت تا بەم شێوازە بۆ ماوەیەكی درێژ دەسەڵاتی خۆی بپارێزێت، لەبەرئەوەی زۆر زوو ئەوە ئاشكرا دەبێت كە هەموو بەڵێنەكانی درۆ و پووچ بوون. وێنەیەك كە لە باوەڕەوە سەرچاوە دەگرێت و دەبێتە مایەی خوڵقاندنی فیداكاری و قوربانیدان. هەر بۆیە عەوامگەرایی و كاریگەریی كاریزما یەك شت نین. كەسانێك هەن كە لە سەرچاوەگەرێتییەكی كاریزمایی بەهرەمەندن و ئێمە بە ڕاستی پێویستمان پێیان هەیە. پارێزەر و هاریكار دەبینن. بەڵام جۆرێكی تایبەت لە مامۆستا: زیاتر فێركارێك یان مورشیدێك، نەك مامۆستایەكی ئاسایی. بەڵكو لە ڕاستیدا كەسێتیی خۆیان لە ناوەڕۆكی بیرو بۆچوونەكانیدا ڕەنگ دەداتەوە، بەتایبەتیش گەر ئەوەی دەیانەوێ بیگەیەنن لایەنێكی ئەخلاقی یان ئایینی بە خۆوە گرتبێت. كاتێك فێركردن بە تەنها بریتی بێت لە زانیاری یان بۆ نموونە ماتماتیك، لەم حاڵەتەدا كەسی مامۆستا بایەخێكی ئەوتۆی نابێت. ئێمە وەختێ پشت بەو مورشیدانە دەبەستین كە بە ڕاستی شایستەی ئەوە بن شتمان فێر بكەن و ڕۆحمان دەوڵەمەند بكەن. ئێمە پێویستمان بە مامۆستای لەمجۆرە هەیە، لەبەرئەوەی لە ڕۆحماندا شتێك هەیە كە هەمیشە لە دۆخی مناڵی و نا باڵقبووندا دەمێنێتەوە: بە سروشت حەز دەكەین بەرپرسیارێتی نەگرینە ئەستۆی خۆمان، یان لانی كەم فێرمان بكات چۆن بڕیار بدەین. دەشێ ئەم فێركردنە كۆمەڵێك بواری جۆراوجۆر بگرێتەوە. بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجەش، ئەو مامۆستایە خۆی دەبێ عاشق و ستایشكاری ئەو بابەتە بێت كە دەیڵێتەوە. هەروەها بابەتی وتنەوەكە دەشێ مێژووی هونەر یان فیزیا بێت. ئەی ئاخۆ ئەوە بەسەر بواری تیۆلۆجی (خوداناسی) یشدا دەچەسپێت؟ زۆر دڵنیا نیم. ئەگەر مەبەستمان لە خوداناسی بوارێكی زانكۆیی بێت نەك زانستی كەلام، لەم حاڵەتەدا ڕۆڵی مامۆستای كاریزمایی كاریگەر و دیاریكەرە، بەڵام خوداناسییەكی سیستماتیك؟ دڵنیا نیم لەوەی بایەخ بە كام بابەتانە دەدات. لێم پرسی "بۆ كوێ دەچێت؟" وتی "سیمینارم هەیە. بە سەرسوڕمانەوە وتم "دەربارەی خوا و لەمێزگردێكی كۆلێجی خوداناسیدا؟ ئەمە شتێكی سەیرە، لە ڕاستیدا ئەمە جۆرێكە لە زێدەڕۆیی. تەنانەت ئەو كوڕە مناڵەش بە هەند وەرناگرین كە خۆی وەكو نێردراوێكی گۆدۆ دەناسێنێت. " كاراكتەرەكانی بێكیت بۆ چەند ساتێك بیر لەوە دەكەنەوە كە خۆیان هەڵبواسن، بەڵام سەرەنجام لە هەمان شوێنی خۆیان دەمێننەوە و هەر چاوەڕوان دەبن و هەر ئومێدەوار دەبن. دەبووایە بۆ خۆكوشتن هانی بداینایە، لەگەڵ هەموو ئەمەشدا ڕەنگە هەقمان بێت بۆ ئەوە بچین كە لە قووڵایی بوون و ڕۆحی نووسەرەكەدا، ترووسكاییەكی ئومێد هەبووە، گەرچی كزیش بووبێت. لەبەرئەوەی كارەكانی گەڕانن بەدوای خواوەنددا. ئەو هەمان بۆچوونی سەبارەت بە بێكیت و بەرهەمەكانی بێكیتیش هەیە. ئاخۆ ئەم قسەیە ڕاستە؟ بەڵام دواجار ناچاریشین لێكدانەوەی تایبەتیی نووسەریش بۆ كارەكانی بەهەند وەربگرین. بەڵام ئاخۆ قسەكردن لەسەر كام ئومێدەیە؟ لەتواناماندا نییە پێناسەی بكەین. لەگەڵ ئەمەشدا، مانای ڕاستەقینەی خۆیان هەیە، گەرچی ناتوانین لە ئەزموونی ژیانی ڕۆژانەمانەوە ئەم مانایە هەڵبهێنجین. باوەڕێكی لەمجۆرە هەڵگری شتێكە كە بەهادارترین بەخششی خودایانە: باوەڕ بە ژیان. مەبەستمان لە باوەڕ چاوەڕوانكردنی شتێك نییە كە بتوانرێ بەشێوەیەكی مەعقول و مەنتیقی بسەلمێنرێ، بەڵكو بە مانای ئەو باوەڕە دێت كە یەكێك لە حەوارییەكانی مەسیح، واتە قدیس پۆڵ، لە نامەكانیدا باسی لێ دەكات. بەڵكو جیهانگیرە و بە زەمەنەوە وابەستە نییە، واتە هەموو ئەو شتانەی كە هەم مایەی خوڵقاندنی بەختەوەرین و هەم مایەی دەرد و ئازارن. باوەڕ بە ژیان ئێمە بەرامبەر بە دەرد و ئازار و بەدبەختی و چەرمەسەرییەكانی بوون ناپارێزێت، بەڵام سەرچاوەی هێزێكی دەروونییە كە وامان لێدەكات بتوانین بەبێ هەست كردن بە نائومێدی، ئێمە ناتوانین ئەوە بسەلمێنین- بە مانا زانستییەكەی سەلماندن- كە بوونەوەرەكان هەڵگری مانان. بەڵام دەتوانین ڕووبەڕووی هەندێ نیشانەی بەرهەست ببینەوە، وەكو كوڕە مناڵەكەی ناو شانۆنامەكەی بێكیت كە دووجار دەردەكەوێت، بە تەواوی نكووڵی لەوە دەكات كە جارێكی دی هاتبێت و ئەوانی تری دیبێت، لە كاتێكدا بینەران دەزانن كە هەمان كوڕە مناڵەكەی جاری یەكەمە. بەلای ئێمەوە ئەو مانایەی ئەم كەسێتییە لەناو خۆیدا هەڵیگرتووە، بەڵام بوونی ئەو پێماندەڵێت كە ڕەنگە ئەو لافەی لێی دەدات گوایە لەلایەن "گۆدۆ"وە هاتووە، تەواو بێ بنەما نەبێت. ئەگینا لە كوێوە هاتووە و كێ ئەوی ناردووە؟ گەرچی ئەو هەستەی كە بوونەوەران مانایەكی هەمەگیر دەگرنە خۆ پێویستی بەوە نییە بخرێتە تیۆرییەكەوە یان ڕێبازێكەوە كە لە ڕووی ئەقڵەوە قابیلی قبووڵ بێت، بەڵام دیسانەوە هەر لەڕووی ئەقڵیشەوە هەستێكی بێوەر نییە. هەڵچوونێكی ڕێكەوت و خاڵی لە مانا نیە كە هۆشی ئاوەزگەرا ناچار بێت ڕەتیبكاتەوە. بەچاوپۆشینیش لەوەی كە ئەم هەستە بەشێوەیەكی ئاگامەندانە قبووڵ كراو بێت یان نا، بەڵام ڕیشەی داننان بە بوون و جەختكردنەوە لەسەر بوونی تیایە، سەرباری هەموو ترس و دڵەڕاوكێكانی. بەشێوەیەكی گشتی پێویستمان بە ڕێنوێنێكی كاریزمایی هەیە تا ئەو هەستەمان تیا بڕسكێنێت.
سەركردەی ڕاستەقینە كێیە و كاریزمای ڕاستەقینە كێیە؟
لیشیك كۆلاكۆفسكی لە ساڵی 1927 دا لە شاری " ڕادۆم " لە پۆڵەندای ئێستادا هاتۆتە دونیاوە.تەمەنی دوانزدە ساڵان دەبێت كە شارەكەی دەكەوێتە بەر شاڵاوی هێرشی سوپای نازی لە لایەك و سوپای سووری ستالین لە لایەكی ترەوەو لە نێوان خۆیاندا دابەشی دەكەن.باوكی لە لایەن "گۆستاپۆ"وە دەسگیر دەكرێ و دەكوژرێ.لە تەمەنی بیست ساڵیدا دەبێت بە ئەندامی حیزبی كۆمۆنیستی پۆڵەندا و ڕوو لە خوێندنی فەلسەفە دەكات بە مانا ماركسییەكەی و بە پەیڕەوی لە قسەكەی ماركس كە وتوویەتی " ئایین تلیاكی گەلانە" دەست بە دیراسەكردنی ئایین دەكات بە مەبەستی ڕەخنەلێگرتنی و بەمجۆرە بە هزری كەسانێكی وەكو تۆماس ئاكویناس و ئیراسمۆس و مارتن لوتەر و سپینۆزا ئاشنا دەبێت. ئەو تا كۆتایی ساڵانی پەنجاكان یەكێك دەبێت لە بەرگریكارە سەرسەختەكانی ماركسیزم . بەڵام لە ساڵی 1966 دا بە تاوانی بەرگریكردن لە ئازادیی ڕادەربڕین و ڕەخنەگرتنی ئاشكرای حیزبی كۆمۆنیست لە حیزب دەردەكرێ و پاشانیش لە زانكۆش كورسیی مامۆستایی لێ دەسێنرێتەوەو دوای ئەوەی گوشارێكی زۆریشی دەخرێتە سەر لە ساڵی 1968 دا ناچار دەبێت پۆڵەندا جێبێڵێت و بچێت بۆ كەنەدا و لەوێ لە زانكۆی ماكگیل مۆنتراڵ دەبێتە مامۆستا. پاش ئەوەش لە كۆمەڵێك زانكۆی بەناوبانگی تری ئەمەریكا و بەریتانیادا وانە دەڵێتەوە. كۆلاكۆفسكی یەكێكە لەو بیرمەندانەی كە ناخرێتە قاڵبێكی فیكری و فەلسەفیی دیاریكراوەوە. ئەو دواتر بوو بە یەكێك لە ڕەخنەگرە توندەكانی ئایدیۆلۆجیا و سیستمە تۆتالیتارەكان. لە كتێبە بەناوبانگەكانی: بزاوتە سەرەكیەكانی ماركسیزم، دوو چاوی سپینۆزا و چەند وتارێكی تر دەربارەی فەیلەسووفان، كۆمەڵێك وانەی بچووك سەبارەت بە بابەتی گەورە. ئەو لە ساڵی 2009 دا كۆچی دوایی كرد. ئەم بابەتەی یەكێكە لە دوایین موحازەرەكانی .
وەرگێڕی كوردی
كاریزماتا (Charismata) ی یۆنانی، بەمانای فەڕی یەزدانی، شكۆ، توانای كاركردنەسەر كەسانی دی، سام و هەیبەت) دێت، بەپێی دەستوورەكانی سانت پۆڵ ئەمانە بەهرەی ئاسمانین كە بەجیاوازییەوە بەسەر باوەڕداراندا دابەشكراوە و بۆ ئەنجامدانی هەندێ ئەركی تایبەت شیاویان دەكات. لەوانە: فێركردن، شیفا بەخشین، پێشبینی، سەرچاوەی ئەم بەهرانە (روح القدس) واتە ڕۆحی پیرۆزە. بەبێ یارمەتیی ڕۆحی پیرۆز باوەڕداران نەیاندەتوانی هیچ یەكێك لەم ئەركانە بەجێ بگەیەنن. تەنانەت باوەڕ بە مەسیحیش بهێنن.
بەكارهێنانی عەلمانییانەی كاریزما، بەجیاوازی لەگەڵ مانا دینییەكەیدا، پتر لە هەمووان دەگەڕێتەوە بۆ ماكس ڤێبەر (كۆمەڵناسی ئەڵمانی 1864- 1920). هەرچەندە ئەو یەكەم كەس نەبوو ئەوەی بەكارهێنا.
ئەم چەمكە ناوبانگێكی سەیری پەیداكردووە: كەم ڕۆژ هەیە لە ڕۆژنامە و گۆڤار و چاپكراوەكاندا ئەوە نەخوێنینەوە كە فڵانە كەس خاوەنی كەسێتییەكی كاریزماییە. یان سەركردەیەكی كاریزماییە.
زۆربەی جار ناشزانین كە ئەم دەربڕینە بە چ مانایەك دێت، جگە لەوەی كە كەسێكە دەتوانێت كار بكاتە سەر كەسانی دی و توانای ئەوەی هەیە هەوادارانێك لەدەوری خۆی كۆبكاتەوە و جۆش و خرۆشییان تیا بجوڵێنێت.
ماكس ڤێبەر ئەوەی ئاشكرا كرد كە ئەم چەمكە، چەمكێكی بەهادانەر نییە: كاتێك كەسێك بە كاریزما ناو دەبەین، مەبەستمان داوەریكردن نییە سەبارەت بەخەسڵەتە ئەخلاقی و ئەقڵانییەكانی ئەو. تەنانەت وەختێ باس لەكاریزمای دینیش دەكەین، ئەوە بە وەسفێكی كۆمەڵناسانە لەقەڵەم دەدەین، واتە لەم ڕووەوە باوەڕ و بێباوەڕییە دینییەكانی خۆمان بەدوور دەگرین. پاپا ژان پۆڵی دووەم، بێگومان خاوەن كەسێتییەكی كاریزمایی بوو. دالایی لاماش كەسێتییەكی لەمجۆرەیە و زۆربەی كات دەتوانین بەدەر لەبیروباوەڕە تایبەتییەكانمان ئەمە قبووڵ بكەین.
كاریزمای ڤێبەری دەتوانێت توانا و چلۆنایەتیی جۆراوجۆر لەخۆبگرێت. من هەرچەندە لێرەدا نامەوێت بچمە ناو وردودرشتی پێناسەی ئەم چەمكەوە. بەڵام دەمەوێ ئاماژە بەخاڵێك بدەم سەبارەت بەسەركردەی كاریزمایی و بپرسم: ئاخۆ لەم ڕۆژگارەی ئێستای ئێمەدا، لەبواری ژیاریماندا، پێویستمان بەمجۆرە سەركردانە هەیە؟ یان بەپێچەوانەوە، دەبێ خۆمانیان لێ بپارێزین؟ ماكس ڤێبەر باس لەسێ جۆر سەرچاوە دەكات كە دەشێ پێكیشەوە كۆببنەوە: سەرچاوەی سوننەتی، سەرچاوەی ئەقڵی- یاسایی، و سەرچاوەی كاریزمایی. هەریەك لەم سێ جۆرە وەسفی بونیادگەلێك دەكەن كە سەرچاوەكە بەوانەوە بەندە. هەروەها ئەو ڕێگا جۆراوجۆرانەی كە بەهۆی ئەوانەوە دەسەڵات یان توانای چاودێریكردنی خەڵك و ڕووداوەكان ڕەوایەتی بەدەست دەهێنن: لەڕێی داب و نەریتەوە، لەڕێی بونیادە بیرۆكراتیكەكانەوە، هەروەها لەڕێی باوەڕبوونی خەڵكەوە بەسەرچاوەگەرێتیی ئەخلاقیانەی تاكەكەسێك.
لەم نووسینەدا، گرنگ جیاوازیكردنە لەنێوان دەسەڵاتەكانی سیكیولار كە لەسەر بنەمای لێوەشاوەیی ئەقڵانی و مەنتیقی ڕاوەستاوە، لەگەڵ سەرچاوەگەرێتیی پیرۆز یان نیمچە پیرۆز كە پێویستی بە بنەمایەكی لەو جۆرە نییە. وەستای چاككردنەوەی ئۆتۆمبێل بەلای منەوە خاوەن دەسەڵاتێكە لەبەرئەوەی لەلێهاتوویی و زانستێك بەهرەمەندە كە من لێی بێبەشم، هەربۆیە من لەڕووی ئەقڵ و دوربینییەوە چاوەڕوانیی ئەوەی لێ دەكەم كە ئەو لێهاتوویی و زانستەی بەكاربەرێت و ئۆتۆمبێلەكەی من چاك بكاتەوە. وەرگێڕێك كە زمانی ئەلبانی دەزانێت و لەو زمانەوە شت وەردەگێڕێت ، لەلای من سەرچاوەیەكە و لێوەشاوەیە ، لەبەر ئەوەی من خۆم زمانی ئەلبانی نازانم. دەتوانین ئەم ئەنجامگیرییە بەسەر گەلێ توانا و كارامەیی تردا بچەسپێنین.
خەسڵەتی سەرەكیی ئەمجۆرە سەرچاوەگیرییە ئەوەیە كە من دەتوانم وێنای ئەوە بكەم كە منیش ئەگەر هەوڵ و تەقەللایەكی زۆرم بدایە دەمتوانی فێری چاك كردنەوەی ئۆتۆمبێل بم، یان فێری زمانی ئەلبانی بم، هەرچەندە لەم بوارانەدا بەهرەمەند نیم. جگە لەوە، هەندێجار وەستای ئۆتۆمبێلەكە یان وەرگێڕە ناوبراوەكە گەر كاتیان نەبێت كارەكەم بۆ ئەنجام بدەن، دەتوانم پەنا ببەمە بەر كەسانێكی دی كە تواناكانیان لەوان بچێت. لەكاتێكدا دەشزانم كە ئەم كەسانە لە هەڵە خاڵی نین، بەڵام بە شێوەیەكی ئەقڵانی و مەنتیقی پشتیان پێ دەبەستم.
سەرچاوەگەرێتیی سوننەتی، بە بۆچوون و تێگەیشتنی من، سەرچاوەگەرێتییەكە كە بەشێوەیەكی ئاسایی، بەبێ تێڕامان و بیركردنەوە دێتە ئاراوە، وەكو شتێك كە پەیڕەوی لە داب و نەریت دەكات. وەكو سەرچاوەگەرێتیی نەوەی كۆن بۆ مناڵان یان سەرچاوەگەرێتیی ئاغایان بۆ ڕەعیەت لەقۆناغی دەرەبەگایەتیدا.
بەڵام سەرچاوەگەرێتیی كەسی كاریزمایی، بە جۆرێكی ترە. ناتوانرێ كەسی كاریزمایی بە كەسێكی تر بگۆڕدرێتەوە، و منیش هەرچەند هەوڵبدەم نە دەتوانم فێری ئەو كارامەییەی ئەو بم و نە دەتوانم بە شێوەیەكی كاریگەریش لاسایی بكەمەوە. هەر بۆیە مل بۆ سەرچاوەگەرێتیی ئەو دەدەم، نەك لەبەرئەوەی كە لەڕووی ئەقڵەوە دڵنیام كە ئەو لەسەر هەقە، بەڵكو لەبەر ئەو هێزە تایبەتییەی كە كەسێتییەكەی ئەو هەیەتی. وەكو بڵێیت باوەڕ بەوە دەهێنم كە ئەو هەرگیز هەڵە ناكات، گەرچی مەرج نییە ئەم باوەڕەم وا بە ئاشكرا دەرببڕم، كەسێتییەكە بەرلەوەی هێشتا دەمی كردبێتەوە، باوەڕمان بە ڕاستی و دروستیی هەموو قسەكانێتی. بەم مانایە سەرچاوەگەرێتیی كەسێتیی كاریزمایی لایەنێكی نیمچە پیرۆزی هەیە و پشت بە بنەمای ئەقڵانی نابەستێت.
ئەو سەركردە سیاسیانەی كە لە هێزی كارتێكردن و كاریزما بەرخوردارن، عادەتەن، گەرچی مەرجیش نییە هەمیشە، لەكاتی قەیرانە گەورەكان و موسیبەتە كۆمەڵایەتییە گەورەكاندا دەردەكەون، ئەو كاتانەی كە هەستی دڵەڕاوكێ و بێورەیی و نائومێدی بەسەر خەڵكدا زاڵە. ئەوانە ترووسكایی ئومێد دەخەنەوە نێو دڵی خەڵك. باس لە چارەسەری دەردەكان دەكەن و جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە سەرباری هەموو شتەكان، بارودۆخەكە ئەوەندە نائومێدكەر نییە.
سەركردە كاریزماتیكەكان لە پێداویستییە كۆمەڵایەتییەكان و چاوەڕوانیی خەڵك و هێزی تایبەتی خۆیان دروست دەبن. لەبەرئەوە، ئەو هەلومەرجە سیاسی و كۆمەڵایەتییانەی كە پێداویستی بە بوونی سەركردەیەكی كاریزمایی دەهێننە ئاراوە، هەندێجار بە تەنها بوونی خۆیان (واتە بە تەنها بوونی هەلومەرجەكە) بۆ سەرهەڵدانی كەسێتییەكی وەها بەس نییە، بەتایبەتیش ئەگەر كەسێكی گونجاو بۆ بینینی ئەو دەورە لە میاندا نەبێت.
ئەو كاتانەی كە بارودۆخی سیاسی و كۆمەڵایەتیی وڵات، كەم تا زۆرێك سەقامگیرە و پلاندارە، وەكو ئەو بارودۆخەی كە ئەمڕۆ لەزۆربەی وڵاتەكانی دیموكراسیی پیشەسازی و پاش پیشەسازیدا بەرقەرارە، لەو حاڵەتانەدا پێداویستی بۆ سەركردەی سیاسی كاریزمایی و كەسانێك لەئارادا نییە كە لەوانەیە بیانەوێ ئەو پایەیە بەدەست بهێنن. ئەوانە، تەنانەت گەر لەو هێزە تایبەتییەش بەرخوردار بن كە بۆ كەسی كاریزمایی پێویستە، عادەتەن ناتوانن لەو بارودۆخانەدا بە مەبەستی خۆیان بگەن. لەسەدەی بیستەمدا، هیتلەر پێشەوایەكی كاریزمایی باڵا بوو. ئەویش، وەكو زۆربەی دیكتاتۆرەكانی دونیا، تەنانەت بەرلەوەی جڵەوی دەسەڵاتیش لە وڵاتدا بگرێتە دەست، بەشێكی زۆری خەڵكی خستبووە ژێر سیحری خۆیەوە و بۆماوەیەكی تا ڕادەیەك درێژ توانیی لە یەك كاتدا دوو دەور ببینێت: ڕۆڵی پێشەوایەكی كاریزمایی و ڕۆڵی فەرمانڕاوایەكی زۆردار و بێبەزەیی. دیكتاتۆرەكانی هاوسەردەمی ئەو، وەكو مۆسۆلینی و فرانكۆ نەیانتوانی ئەو دەسەڵاتە ڕووحیەی ئەو بەدەست بهێنن، گەرچی دەتوانین ئەوانیش بخەینە خانەی ئەو سەركردانەوە كە خاوەنی كاریگەریی تایبەتی بوون. هەروەها لینین و ترۆسكی و ماوتسی تۆنگ و فیدڵ كاسترۆش. بێگومان دەتوانین نیلسۆن ماندێلاش بەسەركردەیەكی كاریزمایی لەقەڵەم بدەین، هەروەها بۆ ماوەیەك لە ماوەكان ژەنەراڵ دۆگۆلیش هەر وابوو. "گاندی"یش لە وڵاتەكەی خۆیدا و تا ڕادەیەكی زۆر لەجیهانیشدا، لەو پێگەیە بەرخوردار بوو.
پێگەی سەركردەی كاریزمایی، پێگەیەكی هەمیشەیی نییە: دەشێ ئەو پێگەیە لە دەست بدرێ. لخ ڤالنسا سەركردەیەكی كاریزمایی بوو، یەكێك بوو لە سەركردە كەمەكانی پۆڵەندای پاش جەنگ، بەڵام نەیتوانی ئەو شكۆمەندی و ناوبانگە بپارێزێت. بارودۆخەكە گۆڕاو هەڵەكانی خۆیشی بوونە مایەی ناكامیی ئەو.
هەڵبەتە هیچ سەركردەیەك نییە لەلای هەموو خەڵك ئەفسونگەر و پڕ كاریگەری بێت. بۆ نموونە، هیتلەر نەیتوانی ڕۆحی هەموو ئەڵمانیەكان داگیر بكات. دۆگۆلیش مایەی نەفرەتی كۆمۆنیستە فەڕەنساییەكان بوو. پێویستە بشگوترێ كە دەشێ پاش مەرگیش كەسێك ببێتە پێشەوایەكی كاریزمایی، وەكو گیڤارا.
سەركردە كاریزماییەكان دەكرێ ببنە مایەی خێر و دەشكرێ ببنە مایەی شەڕ. هەرچۆن سەركردەكانی بزاڤی فاشیزم توانییان پیسترین مەیلی مرۆیی لە لایەنگرەكانیاندا بجووڵێنن، وەكو: ئامادەگی بۆ كاری توندوتیژی، دڵڕەقی، بێدەربەستی، گوێنەدانە هیچ شتێك، خۆپەرستی و لەخۆباییبوون.
بەڵام سەركردە كاریزماییەكان دەشتوانن لە سەرچاوەگەرێتیی خۆیانەوە، هەستی ئاشتی و خۆشەویستی و فیداكاری و هاریكاری لای خەڵك بجووڵێنن. سەركردەی كاریزمایی دەشێ كەسێكی خوێندەوار یان نەخوێندەوار بێت. لێرەشدا، وەكو هەموو مەسەلە مرۆییەكانی دی، هیچ پێناسەیەكی ورد لەئارادا نییە و زۆرجار تەنانەت ناتوانیت لەوەش دڵنیا بیت كە ئاخۆ چ سەركردەیەك شایانی ئەو ناوەیە.
كاریزمای پێگە زەق و دیار لەم ڕۆژگارەماندا ڕوو لە نەمانە. نزیكەی زۆربەی پاشاكان ئەو سیفەتەیان لەدەست داوە، بەڵام هێشتا پێگەی پاپا هەندێ كاریگەری و هەیبەتی ماوە.
لە ئێستادا، گەر قەرار بێت سەركردەی كاریزمایی پەیدا ببێت، دەشێ سەرهەڵدانی لەدوای كارەساتی چاوەڕواننەكراوی كۆمەڵایەتی یان ئابوورییەوە بێت، ئەمەش لە حاڵەتێكدایە كە ئێمە هەرگیز دڵنیا نین لەوەی كارەساتی وا ڕوو نادەن.
بەڵام لەسەركردەیەكی لەمجۆرە چی چاوەڕوان دەكرێ؟ ڕاستە لە هەندێ هەڵوێستی تایبەتیدا ئەو دەتوانێت گرژییەكانی قەیران خاو بكاتەوە و نەهێڵێت شیرازەی كۆمەڵگا تێكبچێت، بەڵام ئەوەی زیاتر مایەی دڵنیاییە ئەوەیە كە هەڵسەنگاندنی ئەقڵانییانە و ژیرانە لە بەرنامەڕێژیی ڕابەرایەتیی دەستە جەمعییە، كە دەكرێت پتر پشتی پێ ببەسترێت.
لە سەرێكی ترەوە – هەمیشە كاتێك قسە دێتە سەر مەسەلە مرۆییەكان، مەسەلەكە دیوێكی تریشی دەبێت- دەتوانین بە ئاسانی هەلومەرجێك بهێنینە بەرچاوی خۆمان، كە تێیدا چارەنووس و ئایندەمان بەتەنها بە هەڵسەنگاندن و خەمڵاندنەوە نەبەسترابێتەوە. بەڵكو بەڕێكەوت، پێویستی بە بانگەوازێك بێت لەلایەن نیمچە پێغەمبەرێك یان سەركردەیەكی كاریزماییەوە. لە حاڵەتێكدا كە چارەنووسی ئێمە، لە واقیعدا، بەسترابێتەوە بە ئامادەگیی ژمارەیەكی زۆری خەڵكەوە بۆ قوربانیدان و گیانفیدایی – هەروەكو چۆن لەمێژوودا شتی لەمجۆرەمان بینیوە – لە حاڵەتێكی وادا پەیامی سەركردەیەكی كاریزمایی لە هەموو شتێك كاریگەرترە و دەتوانێت هێزێكی ئەخلاقیی گەورە ڕێكبخات. میدیاكان پڕن لەپێشبینی سەبارەت بە كۆتایی دونیا، سەبارەت بەو كارەساتە سروشتییانەی كە لە دەیەكانی ئایندەدا ڕووبەڕوویان دەبینەوە: گەرمبوونی گۆی زەوی، شەڕی ئاو، كۆتاییهاتنی زەخیرەی سووتەمەنی، هەڵكشانی ئاستی ئاوی دەریاكان، نوقمبوونی لەندەن و نیویۆرك و شتی لەم بابەتە. كاتێك دیمەنی ئەم ڕووداوانە و ترس و تۆقێنی دەستەجەمعی خەڵك و جەنگ و شۆڕشەكان دەهێنینە بەرچاوی خۆمان، ئەو كات ئەوە بە بیرماندا ختوورە دەكات كە پێویستمان بە نێردراوێكە لەلایەن خوداوە تا توانامان بداتێ بەرگەی ئەو ڕووداوە سامناكە بگرین.
لەگەڵ ئەمانەشدا، گەرچی كەسی كاریزمایی دەشێ لەبارودۆخی تایبەتدا بەجۆرێك لە جۆرەكان فریای خەڵك بكەوێت، بەڵام لە دواجاردا هەر دیاردەیەكی خەتەرناكە، لەبەرئەوەی بەردەوام خاوەنی هێزێكی وایە كە دەتوانێت تۆوی دەمارگیری و ڕق و نەفرەت بچێنێت. هەر بۆیە باشتر وایە بەبێ كۆمەكی كەسانێكی وا مشووری خۆمان بخۆین.
ئەمڕۆ لە پۆڵەندادا بە ڕاستی پێویستمان بە سیاسەتمەدارانی كاریزمایی نییە. ئەوەی پێویستمان پێیەتی كەسانێكی سیاستمەداری ئاوەزمەند و سەر ڕاست و ئابڕوومەندە كە هاوسۆز و دڵسۆزی خەڵك بن، پڕ نەبن لە ڕق و كینە و گرێی دەروونی. بەردەوام بە زمانی توندوتیژی و هەڕەشەكردن قسە نەكەن، كە ئەمەش خۆی لە خۆیدا گەوهەرێكی دانسقە و دەگمەنە.
وێنەی سەركردەی سیاسیی كاریزمایی دەشێ سیمای سیاسەتمەداری عەوامگەرا (پۆپۆلیست) مان بهێنێتەوە یاد. ڕێی تێدەچێت ئەم دووانە هەندێجار یەكبگرن، بەڵام لە یەك جیاوازن.
سیاسەتمەداری عەوامگەرا كەسێكە بەتەنها بەوەوە ڕاناوەستێت كە بە نەغمەی جیاواز ئەم دروشمە دووبارە بكاتەوە: "دەسەڵات بدەنە دەست من، تا من مشووری كاروبارەكانتان بخۆم". بەڵكو لە هەمان كاتدا كەسێكیشە كە هەموو بیر و خەیاڵی لای ئەوەیە گوێ بۆ سەرەتاییترین بەناو خەونەكانی خەڵك ڕادێرێت، و گرنگی بەو خواستانەشییان بدات كە لاوازترین بنەمای ئەقڵانییان هەیە، و دەیەوێ ئەوەیان پیشانبدات كە لەو خەونانەیاندا هاوخەم و هاوڕێگایانە، بەبێ گوێدانە ئەوەی كە لەڕاستیدا چی لەتوانادا هەیە بكرێ و یان چ شتێك لە ڕاستیدا لە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی كۆمەڵگا و وڵاتدایە. بەم پێیە، بە بۆچوونی ئەو خەڵك و عەوام حەزیان بە چی بێت، ئەم ئەو بەڵێنەیان پێدەدات.
خۆ ئەگەر كەمێك زۆرزان و زرنگیش بێت، دەتوانێت پشتیوانییەكی باشیش بۆ خۆی بە دەست بهێنێت، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی لە سیستمی دیموكراتدا بەختێكی زۆری نابێت تا بەم شێوازە بۆ ماوەیەكی درێژ دەسەڵاتی خۆی بپارێزێت، لەبەرئەوەی زۆر زوو ئەوە ئاشكرا دەبێت كە هەموو بەڵێنەكانی درۆ و پووچ بوون. ئەم عەوامگەرایانە لە ڕێی بەڵێندانەوە بەخەڵك ناتوانن ببنە سەركردەی كاریزمایی، لەبەر ئەوەی لەو بەهرە تایبەتییە بێبەشن كە وا لە خەڵك دەكات وێنەیەكی ئایندەی خۆیانی تیا ببیننەوە، جا ئیدی ئەو وێنەیە ڕاستەقینە بێت یان نا، وێنەیەك كە لە باوەڕەوە سەرچاوە دەگرێت و دەبێتە مایەی خوڵقاندنی فیداكاری و قوربانیدان. هەر بۆیە عەوامگەرایی و كاریگەریی كاریزما یەك شت نین.
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا، كەسانێك هەن كە لە سەرچاوەگەرێتییەكی كاریزمایی بەهرەمەندن و ئێمە بە ڕاستی پێویستمان پێیان هەیە. كەسانێك كە مەرج نییە سەركردەی سیاسی بن، بەڵكو بە مانایەك لە ماناكان ڕۆڵی ڕێنماییكەر، پارێزەر و هاریكار دەبینن. دەشێ مامۆستا بن، بەڵام جۆرێكی تایبەت لە مامۆستا: زیاتر فێركارێك یان مورشیدێك، نەك مامۆستایەكی ئاسایی. ئەمانە بەسادەیی لە شتێك ئاگادارمان ناكەنەوە كە ئێمە حەزی پێ دەكەین یان پێویستمان پێیەتی، بەڵكو لە ڕاستیدا كەسێتیی خۆیان لە ناوەڕۆكی بیرو بۆچوونەكانیدا ڕەنگ دەداتەوە، بەتایبەتیش گەر ئەوەی دەیانەوێ بیگەیەنن لایەنێكی ئەخلاقی یان ئایینی بە خۆوە گرتبێت. كاتێك فێركردن بە تەنها بریتی بێت لە زانیاری یان بۆ نموونە ماتماتیك، لەم حاڵەتەدا كەسی مامۆستا بایەخێكی ئەوتۆی نابێت.
ئێمە وەختێ پشت بەو مورشیدانە دەبەستین كە بە ڕاستی شایستەی ئەوە بن شتمان فێر بكەن و ڕۆحمان دەوڵەمەند بكەن.
ئێمە پێویستمان بە مامۆستای لەمجۆرە هەیە، لەبەرئەوەی لە ڕۆحماندا شتێك هەیە كە هەمیشە لە دۆخی مناڵی و نا باڵقبووندا دەمێنێتەوە: بە سروشت حەز دەكەین بەرپرسیارێتی نەگرینە ئەستۆی خۆمان، كەسێكمان لاوە بێت لەبری ئێمە بڕیار بدات، یان لانی كەم فێرمان بكات چۆن بڕیار بدەین. هەر بۆیە حەز بە بوونی مورشیدێك دەكەین.
مامۆستای كاریزمایی، بە پێچەوانەی سیاسەتمەداری كاریزماییەوە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی كاریگەر كار بكات، مەرج نییە ناسراو بێت، هێندە بەسە گرووپێكی بچووكی لە قوتابیان هەبێت تا بتوانێت توانا و بەهرەی خۆی بۆیان بگوێزێتەوە. دەشێ ئەم فێركردنە كۆمەڵێك بواری جۆراوجۆر بگرێتەوە. زۆربەی بوارەكان گونجاون. بۆ نموونە با هەر ماتماتیك بگرین. مامۆستای كاریزمایی دەتوانێت بە جۆرێك ماتماتیك بڵێتەوە كە نەك هەر شەوقی قوتابیەكان بۆ حەلكردنی هاوكێشەیەك بجووڵێنێت، بەڵكو ئافەرینی ئەوانیش بۆ ئەم دەستكەوتە نائاساییەی هزری مرۆیی بجووڵێنێت، بەجۆرێك كە بتوانن شكۆمەندی و ئەفسوونی ئەو بونیادەیان خۆشبوێت. بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجەش، ئەو مامۆستایە خۆی دەبێ عاشق و ستایشكاری ئەو بابەتە بێت كە دەیڵێتەوە. بۆ نموونە دەكرێ بابەتی وانەوتنەوەكە مێژوو بێت، ئەو بابەتەی كە لە سەرێكەوە قوتابیەكان بە لایەنە حەماسی و شكۆدارەكەی مێژووی مرۆڤایەتی ئاشنا دەكات و لە سەرێكی تریشەوە بە لایەنە توند و تیژ و پڕ لە بێبەزەییە ترسناكەكانیەوە. هەروەها بابەتی وتنەوەكە دەشێ مێژووی هونەر یان فیزیا بێت.
ئەی ئاخۆ ئەوە بەسەر بواری تیۆلۆجی (خوداناسی) یشدا دەچەسپێت؟
زۆر دڵنیا نیم. ئەگەر مەبەستمان لە خوداناسی بوارێكی زانكۆیی بێت نەك زانستی كەلام، لەم حاڵەتەدا ڕۆڵی مامۆستای كاریزمایی كاریگەر و دیاریكەرە، بەڵام خوداناسییەكی سیستماتیك؟ دڵنیا نیم لەوەی بایەخ بە كام بابەتانە دەدات. بە بیرم دێت ڕۆژێكیان لە شیكاگۆ، ئەو شارەی كە بۆ چەندەها ساڵ لە زانكۆكەیدا وانەم وتۆتەوە، هاوڕێیەكم بینی كە لە كۆلێجی خوداناسی بوو، لێم پرسی "بۆ كوێ دەچێت؟" وتی "سیمینارم هەیە." لێم پرسی "دەربارەی چ بابەتێك؟" وتی "دەربارەی خودا". بە سەرسوڕمانەوە وتم "دەربارەی خوا و لەمێزگردێكی كۆلێجی خوداناسیدا؟ ئەمە شتێكی سەیرە، لەبەرئەوەی بە بۆچوونی من لە سیمینارێكی خوداناسیدا پێویستە گفتوگۆ لەسەر فێمینیزم و نەژاد پەرستی و ئیمپریالیزمی ئەمریكایی یا شۆڕشی كۆمەڵایەتی بكرێ، نەك لەسەر خوا" ئەویش بە ڕەزامەند بوونەوە وتی: "بەڵێ، لە ڕاستیدا ئەمە جۆرێكە لە زێدەڕۆیی."
ئومێدی نائاكام بۆ بینینی مامۆستایەكی ڕێنوێن، بابەتی شانۆنامە درەوشاوەكەی سامۆییل بێكیتە، واتە "لە چاوەڕوانیی گۆدۆدا". نازانین ئەم گۆدۆیە قەرارە كێ بێت؟ نێردراوێكە لە لایەن خوداوە؟ خودی خودا خۆیەتی؟ یان پەیامبەرێكە؟ ئاخۆ كەسێكە كە لە نهێنییەكانی چارەنووسمان ئاگادارمان دەكاتەوە؟ بینەرانی شانۆنامەكە لەوە دڵنیان كە گۆدۆ زادەی هێزی خەیاڵی بێ ئومێدی ڤلادیمییر و ئیستراگۆنە، كە دوو كاراكتەرە سەرەكییەكەی شانۆنامەكەن. دڵنیاین لەوەی كە گۆدۆ بوونێكی بەرجەستەكراوی نییە. تەنانەت ئەو كوڕە مناڵەش بە هەند وەرناگرین كە خۆی وەكو نێردراوێكی گۆدۆ دەناسێنێت.
دەگەینە ئەو ئەنجامەی كە پەیامی شانۆنامەكە بریتییە لەمە: "هیچ كارێك ناكرێ." كاراكتەرەكانی بێكیت بۆ چەند ساتێك بیر لەوە دەكەنەوە كە خۆیان هەڵبواسن، بەڵام سەرەنجام لە هەمان شوێنی خۆیان دەمێننەوە و هەر چاوەڕوان دەبن و هەر ئومێدەوار دەبن.
چاوەڕوانی و ئومێدەواری: ئەگەر بێكیت خۆی بە قووڵی باوەڕی بە وێنەی ئەو دونیایە هەبووایە كە شانۆنامەكەی بۆ ئێمەی دەخاتە ڕوو، دەبووایە بۆ خۆكوشتن هانی بداینایە، نەك تەنها لەبەر نەبوونی بیانوویەك بۆ مانەوە بە زیندوویی- لەبەر ئەوەی بە تەنها ئەمە وەكو ئەنگێزەیەك بۆ خۆكوشتن بەس نییە، چونكە گەلێ لە خەڵكی دەژین بەبێ ئەوەی لە هۆكارێكی مەنتیقیش بۆ ژیان بپرسن- بەڵكو لەبەر نەبوونی ئەنگێزەیەك بۆ درێژەدان بە ژیانیش.
لەگەڵ هەموو ئەمەشدا ڕەنگە هەقمان بێت بۆ ئەوە بچین كە لە قووڵایی بوون و ڕۆحی نووسەرەكەدا، ترووسكاییەكی ئومێد هەبووە، گەرچی كزیش بووبێت.
با ئەوەش بهێنینەوە یادی خۆمان كە یۆژین یۆنسكۆ لە گفتوگۆیەكدا كە لە بڵاوكراوەی "ئاڤنیر" ی ئیتاڵیاییدا لەگەڵیدا سازدراوە وتوویەتی كە نابێ كارەكانی بخرێنە ڕیزی "شانۆی ئەبسێرد"ەوە، لەبەرئەوەی كارەكانی گەڕانن بەدوای خواوەنددا. ئەو هەمان بۆچوونی سەبارەت بە بێكیت و بەرهەمەكانی بێكیتیش هەیە. ئاخۆ ئەم قسەیە ڕاستە؟
داوەریكردن لەمبارەیەوە ئاسان نییە. لەبەر ئەوەی بینەرانی شانۆنامەكانی یۆنسكۆ ڕووبەڕووی ئەو شتانە نابنەوە كە سەلمێنەری ئەو مانایە بن كە خۆی دەیخاتە پاڵ كارەكانی. بەڵام دواجار ناچاریشین لێكدانەوەی تایبەتیی نووسەریش بۆ كارەكانی بەهەند وەربگرین.
بەڵام ئاخۆ قسەكردن لەسەر كام ئومێدەیە؟ لەتواناماندا نییە پێناسەی بكەین. لەگەڵ ئەمەشدا، باوەڕمان بەوە هەیە كە ژیانمان و ئەو دونیایەی كە تیایدا دەژین، سەرباری بێباكیی ئەو دونیایەش لە ئاست چارەنووسماندا، مانای ڕاستەقینەی خۆیان هەیە، گەرچی ناتوانین لە ئەزموونی ژیانی ڕۆژانەمانەوە ئەم مانایە هەڵبهێنجین. ئەم باوەڕەش باوەڕێكی گەورەتر و فراوانترە لە باوەڕی دینی كە بەشێوەیەكی دۆگماییانە فۆرمەلە كراوە و گوزارشتی لێ كراوە. باوەڕێكی لەمجۆرە هەڵگری شتێكە كە بەهادارترین بەخششی خودایانە: باوەڕ بە ژیان. مەبەستمان لە باوەڕ چاوەڕوانكردنی شتێك نییە كە بتوانرێ بەشێوەیەكی مەعقول و مەنتیقی بسەلمێنرێ، بەڵكو بە مانای ئەو باوەڕە دێت كە یەكێك لە حەوارییەكانی مەسیح، واتە قدیس پۆڵ، لە نامەكانیدا باسی لێ دەكات. ئەو باوەڕەی كە بە تەنها كەسێك یان شتێك ناگرێتەوە، بەڵكو جیهانگیرە و بە زەمەنەوە وابەستە نییە، تەواوی دونیا و تەواوی پەیوەندییە مرۆییەكان دەگرێتەوە، واتە هەموو ئەو شتانەی كە هەم مایەی خوڵقاندنی بەختەوەرین و هەم مایەی دەرد و ئازارن. باوەڕ بە ژیان ئێمە بەرامبەر بە دەرد و ئازار و بەدبەختی و چەرمەسەرییەكانی بوون ناپارێزێت، بەڵام سەرچاوەی هێزێكی دەروونییە كە وامان لێدەكات بتوانین بەبێ هەست كردن بە نائومێدی، ڕووبەڕووی خراپە ببینەوە.
ئایا باوەڕێكی وەها لە هەموو هەلومەرجێكدا بەیەكسانی كاری خۆی دەكات؟ ئەمەیان ڕوون نییە، بەڵام پتەوی و قایمیی ئەو باوەڕە هەندێ جار نیشاندەری ئەوەیە كە دەكرێت لە هەموو دۆخ و هەڵوێستێكدا بەكاربێت.
ئێمە ناتوانین ئەوە بسەلمێنین- بە مانا زانستییەكەی سەلماندن- كە بوونەوەرەكان هەڵگری مانان. بەڵام دەتوانین ڕووبەڕووی هەندێ نیشانەی بەرهەست ببینەوە، وەكو كوڕە مناڵەكەی ناو شانۆنامەكەی بێكیت كە دووجار دەردەكەوێت، بەڵام جاری دووەم، بە تەواوی نكووڵی لەوە دەكات كە جارێكی دی هاتبێت و ئەوانی تری دیبێت، لە كاتێكدا بینەران دەزانن كە هەمان كوڕە مناڵەكەی جاری یەكەمە. بەلای ئێمەوە ئەو مانایەی ئەم كەسێتییە لەناو خۆیدا هەڵیگرتووە، ڕوون نییە. بەڵام بوونی ئەو پێماندەڵێت كە ڕەنگە ئەو لافەی لێی دەدات گوایە لەلایەن "گۆدۆ"وە هاتووە، تەواو بێ بنەما نەبێت. ئەگینا لە كوێوە هاتووە و كێ ئەوی ناردووە؟
گەرچی ئەو هەستەی كە بوونەوەران مانایەكی هەمەگیر دەگرنە خۆ پێویستی بەوە نییە بخرێتە تیۆرییەكەوە یان ڕێبازێكەوە كە لە ڕووی ئەقڵەوە قابیلی قبووڵ بێت، بەڵام دیسانەوە هەر لەڕووی ئەقڵیشەوە هەستێكی بێوەر نییە. هەڵچوونێكی ڕێكەوت و خاڵی لە مانا نیە كە هۆشی ئاوەزگەرا ناچار بێت ڕەتیبكاتەوە.
بەچاوپۆشینیش لەوەی كە ئەم هەستە بەشێوەیەكی ئاگامەندانە قبووڵ كراو بێت یان نا، بەڵام ڕیشەی داننان بە بوون و جەختكردنەوە لەسەر بوونی تیایە، ڕیشەی "بەڵێ" ی ئێمە بە ڕووی ژیاندا، سەرباری هەموو ترس و دڵەڕاوكێكانی.ئەم هەستە لە ڕێی فێركردنەوە ناگوترێتەوە، وەكو ئەو بابەتانەی كە بەشێوەیەكی ئاسایی لە قوتابخانە دەگوترێنەوە.
بەشێوەیەكی گشتی پێویستمان بە ڕێنوێنێكی كاریزمایی هەیە تا ئەو هەستەمان تیا بڕسكێنێت. گەرچی دەشزانین كە توانا كاریزماییەكان هەندێجار دەشێ دیاریی شەیتانی بن. بەڵام ئەوە ئێمە خۆمانین كە دەبێ جیاوازی لە نێوان چاكە و خراپەدا بكەین، تا تەسلیم بە هێزی فریو و ئەفسوونیان نەبین. لەگەڵ ئەمەشدا، بەهرە كاریزماییەكان و كەسێتییە كاریزماییەكان نەك هەر بە تەنها بەشێكی سەنگین بەڵكو بەشێكی پێویستی ڕێگایەك پێكدەهێنن كە تیایدا لەگەڵ چارەنووسی خۆماندا دەستەویەخەین.*
*سەرچاوە: گۆڤاری (نگاه نو) ژمارە (76)ی ساڵی 1386
Summarize English and Arabic text using the statistical algorithm and sorting sentences based on its importance
You can download the summary result with one of any available formats such as PDF,DOCX and TXT
ٌYou can share the summary link easily, we keep the summary on the website for future reference,except for private summaries.
We are working on adding new features to make summarization more easy and accurate
لاستراتيجية الوطنية للصحة النفسية 2024-2030 ملخّّص تنفيذي يمكننا القيام بالكثير ولكلّّ منا دوره في ...
الليلة الأولى وصلت أيها الشيخ - أطال الله حياتك - أول ليلة إلى مجلس الوزير - أعز الله نصره، وشد بال...
الليلة الأولى وصلت أيها الشيخ - أطال الله حياتك - أول ليلة إلى مجلس الوزير - أعز الله نصره، وشد بال...
لا تخافي ترا التوتر ما ينفع يخليك تفقدي من بدري وانتي عندك شهر وقت كاافي جدا انك تخلصي يا كثر الي قف...
د.رقية العلواني الرئيسية ‹ تدبر القرآن ‹ سورة التغابن ‹ حلقة 2 تدبر سورة التغابن: الحلقة الثانية - ...
و من أهم المعوقات التي تواجه نبات الشماري هي انخفاض قدرته على التكاثر بالطرق التقلدية سواء بالبذوراو...
تعتبر اليابان نموذجًا للدول الصناعية الكبرى، حيث تحولت إلى قوة تكنولوجية بدون موارد باطنية كافية، مس...
السودان يمتلك بالفعل كافة المقومات الجغرافية والطبيعية التي تؤهله ليكون "سلة غذاء العالم" وقوة اقتصا...
يُعدّ هذا الفصل التطبيقي الجوهر الإجرائي لدراستنا، حيث ننتقل فيه من التنظير إلى الممارسة من خلال إخض...
Research Summary The study addresses one of the important topics in semantics, which is minor deriva...
لا شك في أن الظروف الدولية والإقليمية السائدة والتي يكون لها انعكاسات على منطقة الساحل، يكون لها تأث...
لم تُعرَّف جريمة الإبادة الجماعية بصورتها القانونية الحالية إلا بعد اعتماد اتفاقية الأمم المتحدة لعا...